دەربارەی ئێمە

ئێمە کێین؟

کۆمپانیای بلاک پوڵ یەکێکە لە یەکەمینی کۆمپانیا نەوتیەکان. دامەزراوە لەلاین دانا حاجی یەوە و مۆڵەتی ڕسمی وەرگرتووە بۆ کارکردن لە هەردوو هەرێمی کوردستان و شاری بلاک پوڵ لە بەریتانیا.  کۆمپانیای بلاک پوڵ پەیڕەوی ستراتیجیەکی ناوازە  دەکات لە بەدەست هێنانی قازانج لە کارگێڕی نەوتدا وەکو دامەزراوەیکی لەگەڵ هەبوونی پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ چەندین لایەنی جیاواز. ئێمە گرنگی ئەدەین بە هێشتنەوەی متمانەی كڕیارەکانمان و ئەو پەیوەندیە ئیجابیانەی بەدەستمان هێناوە لەو پڕۆژانەی پێمان سپێردراون. دوو لقی سەرەکیمان هەیە. یەکێکیان لە شاری بلاک پوڵ، بەریتانیا وە ئەوەی تر لە هەرێمی کوردستان، سلێمانی. کارەسەرەکیەکانی کۆمپانیا بریتیە لە: گواستنەوە، پاڵاوگە، دابینکردن، بازرگانی بۆ دەرەوە، فرۆشتنی ڕاستەوخۆ بە بەنزینخانە ناوخۆییاکان، وە هەبونی بەنزین خانە.      

ئامانجمان

ئامانجی کۆمپانیای بلاک پوڵ بریتیەلە بەدەست هێنانی تەندەرە نەوتیەکان و بە جێگەیاندنی باشترین گواستنەوە. بەهێزی دەستەی بەڕێوەبردنمان، ئەزمونی دەرەکیمان، هەڵوێستمان، توانای کارکردنمان و لێهاتوویمان، وە بەشداریکردنی بەکۆمەڵ بەرەو هەمان مەبەست هانمان دەدات بۆ شارەزابون لە گەشەپێکردنی کارەکانمانا و ئیدارەکردنێکی باش بۆ هێشتنەوەی ناو و ناوبانگی کۆمپانیا و کۆنترۆڵ کردنی مەترسی.

ستراتیژی کار

 بناغەی کار لای ئێمە ئەوەیە بۆ بوون بە باشترین کۆمپانیا لەگەڵ بەرزترین توانای کار لە بواری نەوت دا. پلانی گەشە کردنی ئێمە خۆی ئەبینێتەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانمان، ئامادەگی باش لە سەرئاستی هەرێمایەتی، شارەزابوون لە گەشەپیێدان و بەرهەم ‌هێنانی نەوت دا. ئێمە لە کارەکانماندا خۆمان تەرخان کردوو بۆ بەدەستهێنانی تەندەرە نەوتیەکان، گواستنەوەی نەوت، وە کارگێڕیەکی بەتوانا لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان. کۆمپانیای بلاک پوڵ دەیهێڵتەوە نرخی سامانە نەوتیەکانی لەڕێی کاری جێگیر بە پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردوستان و بەریتانیا.

© 2016 Roc Oil Company Limited